زایەڵە-شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سبەی دووشەممە لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان باران ببارێت، بەڵام پلەكانی گەرما بەهۆی شێوە زیاتر بەرز دەبنەوە.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی ئاشكرایدەكات،سبەی دووشەممە لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان لە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ شەو ئاسمان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و ھەوری تەواو".
ئاماژەی بەوەش كردووە،لە ئێوارە بۆ شەو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دھۆک و کەرکووک و ئیدارەی سۆران و راپەرین ھەورەبروسکە چالاک دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم، بەڵام لە ھەندێك ناوچەی ناوەراست و رۆژئاوای عێراق ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزە دەبێت".
ئەوەشی خستۆتەروو"سبەی دووشەممە پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ یەكشەممە بەرزتر دەبنەوە و ھەستکردن بەگەرما زیاتر دەبێت بەھۆی ھاتنی شێوە".
ک