زایەڵە-بڕیارە سبەینێ وەفدێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم کە لیستی مووچەی مانگی چواریشیان پێیە سەردانی بەغداد بكات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە میدیای یەکێتی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ وەفدێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی سەردانی بەغداد بكات و لیستی موچەی مانگی چواریش رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق بكات.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، لیستی موچەی مانگی چوار لەسەر بنەمای مانگی رابردوو بەبێ كێشە ئامادەكراوە، ئەگەر هیچ گرفتێكی نوێ نەیەتە پێش، لە زوورترین كاتدا موچە رەوانەی هەرێم دەكرێت.
چاوەڕواندەکرێت دوای گەیشتنی لیستی موچە، وردبینی لە لیستەکەدا بکرێت و ئەگەر هاوشێوەی مانگەکانی دیکە گرفتی تێدا نەبێت، بەر لە کۆتاییهاتنی مانگی چوار موچەی موچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکرێت.
دوای دواکەوتنی موچەی مانگی دوو، موچەخۆرانی هەرێم بەر لە جەژنی رەمەزان موچەی مانگەکانی دوو و سێی ئەمساڵیان لەماوەی هەفتەیەکدا وەرگرت.
ک