زایەڵە-وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات ئەو ئاژەڵانەی هاوردەی هەرێم دەكرێن كەرەنتینە دەكرێن و پشكنینی وردیان بۆ دەكرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەورێوشوێنانەیە بۆ بەرگرتنە لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، كە سەرچاوەكەی ئاژەڵە.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: ڕێكاری بەپەلە دەگرینەبەر بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تای خوێنبەربون و هەر ئاژەڵێك هاوردەی كوردستان بكرێت لە سنورەكان كەرەنتین دەكرێت و پشكنینی بۆدەكرێت و دواتر رێگە دەدرێت بخرێتە بازاڕەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەل وەزارەتە پەیوەندارەكان لە هەماهەنگیداین بۆ ڕێگریكردنی هێنانی بەرهەمی ئەو پارێزگایانەی عێراق كە پەتاكەی تێدا بڵاوبوەتەوە، لەگەڵ عێراق هیچ ڕێگریی و سانسۆرێك نییە بۆ گواستنەوە خۆراك و پێداویستیەكانی دیكە بە تایبەت گۆشت، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ ڕێكاری پێویستی گرتوەتەبەر بەرامبەر ئەو شمەكانەی كە لەو ناوچانەی عێراقەوە دێن كە تای خوێنبەربونیان تێدا بڵاوبوەتەوە.
ک