زایەڵە - نزیکەی 20 هەزار فەرمانبەری دیکە لە وەزارەتی ناوخۆ و خانەنشینان ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە.
سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری هۆبەی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی راگەیاند، "ئەو فەرمانبەرانە پێش جەژن ناویان نێردرابوو بۆ ئەنجومەنی وەزیران کە نزیکەی 35 هەزار بوون، ئەمڕۆ رەزامەندی بۆ زیاتر لە 19 هەزار فەرمانبەر دەرچوو، دواتر ناوەکانیان بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونیان دەنێرین بۆ شارەوانییەکان."
دەشڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ ناویان گەڕاوەتەوە، خانەنشینی سەربازی و شارستانین و هەندێکیشیان فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆن، بەڵام بەشی زۆریان فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆن.
پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو زۆرترین فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن. بە گوتەی سەربەست مەولوود، ئەم هەفتەیە ناوی بەشێکی دیکە لە فەرمانبەران دەگەڕێتەوە کە پێشتر ناویان لەگەڵ ئەو 19 هەزارە نێردرابوو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، ئەوانیش رەزامەندییان بۆ دراوە و لە دوو رۆژی داهاتوو دەگەڕێنەوە، کە ژمارەیان زیاتر لە 15 هەزار کەسە و بەشێکی زۆری وەزارەتەکانی تێدایە.
تاوەکوو ئێستا ناوی 315 هەزار فەرمانبەر لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و گەڕاونەتەوە، بەڵام ناوی 100هەزار فەرمانبەری دیکە ماوە.
ک