زایەڵە - ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٢ ی نیسانی ٢٠٢٥ ) لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.                               

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠ ی نیسانی ٢٠٢٥ ) ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار ( میزان المراجعة ) و ڕاپۆرتی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ ( الحسابات الختامیة ) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە.    

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.           
٢٢ ی نیسانی ٢٠٢٥

ک