زایەڵە-نوێنه‌رى گشتیی مامۆستایانى گرێبه‌ست ڕایدەگەیەنێت، یوپى ئێن بۆ مامۆستایانى گرێبه‌ست دروستكرا.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند "تەنیا مامۆستایانی گرێبەست یو پی ئێنیان بۆ دروست كراوە، ناوەكانیان رەوانەی بانكەكان كراوە بۆ ئەوەی مووچەكانیان بە بانكی بكرێت".

ئاماژەی بەوەش كرد"به‌هۆى دروستكردن یوپى ئێن مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابه‌شده‌كرێت".

باسی لەوەش كرد،مامۆستایەكی زۆر خانەنشین بوون، ئەوەش دەرفەتێكە بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژى لادراو دابنرێنەوە، هه‌روه‌ها مانگی حەوت بەشێكی تر له‌ مامۆستایان خانەنشین دەبن".

ک