زایەڵە- لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دا رایی عێراقەوە پێیان گەیشتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوی زۆری خستۆتە سەر لیستی مووچەی مانگی ٤.
میرانی وتیشی، حکومەتی هەرێم سەرەڕای دواخستنی ناردنی لیستی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، هەوڵی داوە بە زیادکردنی ژمارەیەکی زۆری ناوی نوێ، کێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست بکات.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدا دێت کە وەزیری دارایی عێراق، تەیف سامی، پێشتر ڕایگەیاندبوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان وەرگرتووە و لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاری لەسەر دەدرێت.
ک