زایەڵە-ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان كە پێشتر جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بووە بە بلاوكردنەوەی نوسراوێك كە ئاراستەی دادگای باڵای فیدراڵی كراوە، مەترسییەك بۆسەر پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە ئاشكرا دەكات.
کاوە عەلی ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەوانەی دژی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەن خەریكی كۆكردنەوەی بەڵگەن بۆ ڕەتكردنەوەی یاساكە و ئێمەش مێشێك میوانمان نییە.
كاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، بەداخەوە ئەوە مەترسیدارە بۆ یاسای پێكهێنانی پارێزگای هەڵەبجە، ئەوان خەریكی كۆكردنەوەی بەڵگەن بۆ فەشەل پێهێنانی یاساكە، ئێمەش مێشێك میوانمان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە حكومەتی هەرێم و سەرۆكی حیزبە سیاسیەكان كاری جددی بكەن.
ک