زایەڵە- چرۆ حەمە شەریف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، بۆ دڵنیایی دانیشتوانی خۆشەویستی پارێزگای هەڵەبجە سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەمانەوێت دڵنیایی تەواوبدەین کە دەنگدانەکە تەواو یاساییە و هیچ کێشەیەکی نیە و ڕۆژی دەنگدانەکەش ڕێژەی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران 178پەرلەمانتار بووە.

هاوکات وتیشی،  ئێمه هەروەک پێشتر چۆن هەوڵمانداوە بۆ سەرپێخستنی پڕۆژەکە بەهەمانشێوە لەسەر خەت دەبین بۆ جێبەجێکردن و تەواوکردنی ڕێکارەکانی و ئاراستەکردنی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، پاشان ئاراستەی وەزارەتی دادی عێراق بکرێت و دواتر لەڕۆژنامەی وەقایع بڵاو بکرێتەوە.

هێمای بەوەشکرد،لە ئێستاشدا بۆ ئەو مەبەستە لەڕێی فراکسیۆنی سەوز و لە ڕێگەی پەیوەندیە سیاسیەکانمانەوە لەهەوڵی تەواوداین بۆ ئەوەی هیچ گرفتێک ڕوبەرووی نەبێتەوە، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە سەرۆکی حزبەکە سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و هەر ئەندامێکی حزبەکە ئەم کەیسە بەگەیسی خۆی لێی دەروانێت.

ک