زایەڵە - ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەغدا بڕی ٩٥٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی چوار دەنێرێت بۆ هەرێم و راستەوخۆ دوای وەرگرتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای دواخستنی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی رەوانەی بەغدا کرد بە کۆمەڵێک کەموکورتییەوە، هاوکات چاوەڕوان دەکرێت دوای جێبەجێکردنی رێککارەکان بەغدا پارەکە رەوانەی هەرێم بکات.
ک