زایەڵە - بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ڕایدەگەیەنێت ئاوی بەنداوەکە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و ئیدارەدانی ئەو بڕەی کە گلدراوەتەوە ئاسان نابێت.
کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ڕایگەیاند، لە 65 ساڵی ڕابردوودا، ئەمساڵ کەمترین بڕی ئاو لە بەنداوی دوکاندا گلدراوەتەوە.
هۆکاری کەمئاوییەکەش بۆ کەمی بڕی بارانبارین دەگەڕێتەوە کە بە پێی زانیارییەکان تەنیا 205 ملیم لە ناوچەکەدا باریوە، ئەوەش نزیکەی سێیەکی بڕی بارانبارینی ساڵی ڕابردووە.
کۆچەر جەمال ڕاشیگەیاند ئیدارەدانی ئەو ئاوەی ئێستا بەردەستە ئاسان نابێت، چونکە تا دووزخورماتوو ئاو لە دوکان وەردەگرێت بۆ خواردنەوە.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ئەوەشی خستەڕوو کە هەوڵ دەدەن گرفت بۆ ئاوی خواردنەوە دروست نەبێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە کەمی ئاوەکە کێشە بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری دروست دەکات.
ک