زایەڵە ـ ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا "سانا" بڵاویكردەوە، عێراق وەکوو دیاریی 220 هەزار تۆن گەنمی بۆ سووریا ناردووە، گەنمەکە گەیشتووەتە پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

لەوبارەیەوە، ئاژانسی رۆیتەرز باسی ئاشکرای کردووە، ناردنی ئەو بڕە گەنمە بۆ سووریا بە مەبەستی نیشاندانی نیازپاکییە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە بۆ ئەحمەد شەرع و دەسەڵاتەکەی، ئەمەش لەکاتێکدایە لەدوێنێوە شاندێکی عێراقی لە سووریایە.

حەسەن عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دانەوێڵەی سووریا ڕایگەیاند "سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان ئاrاستەی عێراق دەکەین بۆ ئەو دەستپێشخەرییە; دەستپێکردنی کەمپینێک بۆ گواستنەوەی 220 هەزار تۆن گەنم وەک دیاری بۆ گەلی سووریا، ئاماژەیەکی برایانە کە ڕەنگدانەوەی قووڵایی پەیوەندییە برایەتی و مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە."

ک