زایەڵە - سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، سبەینێ دوشه‌ممه‌ وردبینی لە لیستی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەواو دەبێت بڕیار له‌سه‌ر ناردنی پاره‌ی موچه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت و بە ئەگەرێکى زۆرەوە لە کۆتایى ئەم هەفتەیە خشتەى موچە ڕادەگەیەنرێت.

22ی ئه‌م مانگه‌، وەزارەتی دارایی و ئابوری هه‌ێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، لیستی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە دواى ٢٠ رۆژ ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

هه‌مان ڕۆژ وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌، بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازاری ساڵی 2025 خسته‌ سه‌ر هه‌ژماری دارایی
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق کە 48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هه‌زار دینار بوه‌ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر بڕی ئەو داهاتە نانەوتیە هەبووە، كە هەرێمی كوردستان بۆ بەغدای ناردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەزیری دارایی بابەتی ناردنی پارەی خستووەتە ئەستۆی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیارە سێ‌شەممەی ئەم هەفتەیە لیستەكە پەسەند بكرێت و كۆتایی هەفتە دەستبكرێت بەناردنی پارە، پێشبینی دەکرێت لەسەرەتای مانگی پێنج دەست بکرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار.

تەیف سامی ئەوەی ئاشكراكرد، وردبینیكردن لە لیشتی موچەدا خێرا كراوە و هەوڵدەدەن تا سێ شەممە تەواو بكرێت.

ک