زایەڵە-وردبینی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە تەواوی کۆتایی پێهات. بەپێی زانیارییەکان، چاوەڕێ دەکرێت بە زووترین کات لیستەکە لەلایەن تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆ بکرێت.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، خەرجکردنی مووچەکانی لە ئەستۆ گرتووە.

هێشتا هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەکان رانەگەیەندراوە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت دوای واژۆکردنی لیستەکە لەلایەن وەزیری دارایی عێراق، پرۆسەی دابەشکردن دەست پێبکات.

ک