زایەڵە - بە ئامادەبوونی سەرۆکۆماری ئێران، (7)هەمین پیشانگای هەناردنکارانی ئێران “ئێران ئێکسپۆ2025” دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ یەشکەممە 2025.4.28، بە ئامادەبوونی مەسعود پزیشکیان سەرۆکۆماری ئێران، (7)هەمین پیشانگای هەناردنکارانی ئێران “ئێران ئێکسپۆ2025” دەستی پێکرد.

لە ڕێورەسمەکەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە وەزیران و بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و باڵیۆز و نوێنەر و نێردەی وڵاتان ئامادەی بوون.

سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران، لە وتارێکدا، وێڕایی بەخێرهێنانی میوانان و بەشداربووانی پیشانگاکە، جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی پیشەسازی و ئابووری وڵاتانی جیهان کردەوە و کردنەوەی پیشانگاکەشی بە گرنگ زانی بۆ زیاتر لە یەکتر نزیکردنەوەی بازرگانان و پیاوانی کاری وڵاتان.

جێگەی باسە، (7)هەمین پیشانگای هەناردنکارانی ئێران “ئێران ئێکسپۆ 2025” بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە شوێنی هەمیشەیی پێشانگا جیهانییەکانی تاران بەڕێوەدەچێت.