زایەڵە - ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندێکی یاوەری، دووشەممە 2025.4.28، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەلایەن محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری تاران و جێگری پارێزگار پێشوازیی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری تاران، وێڕایی بەخێرهێنان، جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو پارێزگا و بە هێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووریی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە.
هەروەها، تیشکی خستە سەر هاوکاری و هەماهەنگی پارێزگاری هەولێر و ڕۆڵی بەڕێزیانی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرز نرخاند.
پاشان سەبارەت بە سەردانی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە، سوپاسی پارێزگاری هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو هەموو ئەو هاوکاریی و ئاسانکاریانەی لە دابینکردنی ئاسایش و گواستنەوە و مانەوەیان لە هەولێری ئایتەخت پێشکەشیان دەکرێت.
ئومێدیشی خواست، لێکتێگەیشتنی نوێ لەنێوان تارانی پایتەخت و هەولێری پایتەخت بێتە ئاراوە لە پێناو بەبەو پێشچوونی زیاتری جوڵەی بازرگانی و پیشەسازیی نێوان هەردوو پارێزگا.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕایی تەئکیدکردنەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی جممجۆڵی بازرگانی، هیوای خواست بە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری بەڕێزیان، لێکتێگەیشتنی دیکە و دانانى ڕێو شوێن و میکانیزمى پەیویست بە پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەولێر و تاران، بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ.
هەروەها ڕۆڵی، بەڕێز پارێزگاری تارانی لە پێشخستنی پەیوەندییە ئابووری و پیشەسازییەکان و جوڵەی بازرگانی لە نێوان هەولێر و ئازربایجانی ڕۆژئاوا بەرز نرخاند و گوتی، خواستی ئێمە وەکو هەولێری پایتەخت ئەوەیە ئەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنە لەگەڵ پارێزگای تارانیش دووبارە بکەینەوە.
پاشان بەفەرمی بانگهێشتی پارێزگاری تارانی کرد بۆ سەردانی کردنی هەولێری پایتەخت و لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری تاران بە سوپاسەوە بانگهێشتنامەکەی قەبوڵکرد.
لە کۆتایشدا، لەلایەن پارێزگاری هەولێر دیاری پارێزگای هەولێر پێشکەش بە پارێزگاری تاران کرا و پارێزگاری تارانیش دیاری پێشکەش بە پارێزگاری هەولێر کرد.