زایەڵە - فوئاد تەها ڕۆژنامەنوس لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە لەبارەی قەدەغەی هێزە معارەزەکانی ئێران لە عێراق، وتی: لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتی ئەم بریارە دەچێتە چوارچێوەی  سەروەری  وڵاتان و  ئەو ڕێکەوتنانەی لە نێوان ولاتاندا ئیمزا دەکرێن بۆ پاراستنی سنوورەکانیان، بریارەکەی  حکومەتی عێراق بۆ قەدەغە کردنی چالاکیەکانی  هێزە معارزەکانی ئێران لە عێراق دەچنە چوارچێوەی ئەو رێکەوتنە ئەمنیانەی لە نێوان عێراق و ئێران کراوە و لە نێوان تورکیا و ئێرانیش بوونی هەیە و بە فراوانتریش تا ڕادەی بوونی چەندان سەربازگە لە ناو هەرێم.

ئەو ڕۆژنامەنوسە، وتیشی، من پێم وایە ئەگەر قەدەغەش نەکرێن لەو قۆناغەدا ئەوە چالاکیەکانیان، سنوودار دەکرێ. هەر نەبێ تا دانووستانی ئێران و ئەمریکا یەکلایی دەکرێتەوە و هەمیش موراعاتی ئەو بارودۆخی حکومەتی هەرێمیش بکەن کە لە هەموو لایەک زەختی لەسەرە بە تایبەتی لەلایەن حکومەتی عێراق  کە سەرباری رێکەوتن لە ئێرانەوە نزیکە ئەگەر بندەستیشی نەبێ. دەبێ هێزە کوردییەکان ڕەچاوی ئەوە بکەن هەمیشە خالی لاواز نەدەنە دەست.

ئاماژەی بەوەش دا: لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتیش ناکرێ خاکی وڵاتێک بەکار بێنی بۆ لێدانی بەرژەوەندی وڵاتێکی تر.

لەبارەی ئەوەی ئایا حکومەتی عێراق بریارەکەی پێ جێبەجێ دەکرێ وتی: لەبەر ئەوەی حکومەتی عێراق دەسەڵاتی بەسەر ئەو ناوچانەدا نیە کە هێزە کوردە معارەزەکانی  ئێرانی لێیە  ئاسان نیە بە بێ یەکێتی و پارتی کارێکی وا بکات.

تا چەندئەو دوو هێزە پشتیوانی عێراق دەکەن، یان تا چەند هێزە کوردییەکان پشت لە چەک دەکەن و چالاکیەکانیان سنوردار دەکەن یان مل بۆ بژاردەی ئاشتی دەبەن بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیان هەر نەبێ ڕەچاوی ئەو وەزعە بکەن کە لە هەرێمی کوردستان و لە عێراق، هاتۆتە کایەوە، باسی زۆر هەڵدەگرێت.

سەبارەت بە بەربەستەکانی جێبەجێ کردنی بریارەکەش، وتی: من پێم وایە  هەرێمی کوردستان و عێراقیش لەژێر هەژمونی زیاتر لە ولاتێکەدایە ئەوە هەر ئێران نیە بتوانێ بە ویستی خۆی دەستی بگاتە هەموو سوچێک  و زۆر ولات جوڵەی ئێران لە عێراق بە  دژی بەرژەوەندی خۆی دەزانێ لەپێش هەموشیانەوە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لەلایەکی تر تورکیا کە ئێران بە دوژمن دەزانێن بە چڕی چاودێری جولاکانی دەکا لە لایەکی تر جوغرافیای سەختی  سنوورەکان  و دورەدەستی ناوچەکە، بۆیە ئەگەر لە نزیک شارەکانیش بریارەکە جێبەجێ بکرێ ئەوە لەو ناوچانە ئاسان نیە. هەڵبەت پێشتر گوتم بریارێکی وا بێ هەماهەنگی یەکێتی و پارتی ئاسان نیە بۆیە بێ ئەوا بریارەکە جێبەجێ ناکرێ ئایا ئەوان تاچەند دەچنە ژێر باری ئەوەی لەو هێزانە بدرێ.


ک