زایەڵە - بۆ خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون وەزارەتی تەندروستیی هەرێم کۆمەڵێک رێنمایی تەندروستیی بڵاوکردەوە و جەختیکردەوە، گۆشتی کوڵاو نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون.
بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کە رێگەپێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەری سەرپەرشتیی دەکات، لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ و کەوڵکردن یان پارچەپارچەکردنی گۆشتەکەیان، جلوبەرگی خۆپارێزی وەک: دەستکێش، جزمە، بەرگی تایبەت، ماسکی دەموچاو بەکاربهێنرێن.
هەر بەپێی رێنماییەکان، نابێت خێزان یان خەڵک لە چواردەوری قەساب کۆببنەوە و هاوکاریی بکەن، پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەر دەبڕدرێت، بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی کلۆرین پاکبکرێنەوە.
ئەوەش خراوەتەروو كە گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نییە و نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون.
جێی باسە ئەمەش دوای ئەوەدێت كە رۆژی هەینی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکرا.
ک