زایەڵە - مامۆستایەکی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری حکومتی عێراق بۆ قەدەغەکردنی هەموو جۆرە چالاکییەکی هێزەکانی دژبەری ئێران کە خاکی ئەو وڵاتە بە هەرێمی کوردستانەوە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە؛ حکومەتی ئێران لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەیە لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ هەر بابەتێک دەتوانێت ڕاستەوخۆ دانوستانیان لەگەڵدا بکات، بۆیە پێویست بەحکومەتی عێراق ناکات وەکو هێزی سێیەم.

لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، د،شەماڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند، سەرەتا پێویستە ئەوە یەکلای بکەینەوە کە بڕیاری قەدەغەکردنی چالاکی هێزەکان دژ بە ئێران لە عێراق، بڕیارێکی گشتییە، بەو واتایە کە تەواوی عێراق دەگرێتەوە، دواتر تایبەت نییە بە هێزە کوردییەکان کە لە قووڵایی کوردستاندان، هەروەها لەوپەڕی لاوازیدان، بەڵکو پێدەچێت ئەو بڕیارە بۆ ئەو هێزە عەرەبییانە بێت کە لە ئەهوازدا چالاکن.

وتیشی: حکومەتی ئێران لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەیە لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ هەر بابەتێک دەتوانێت ڕاستەوخۆ دانوستانیان لەگەڵدا بکات، بۆیە پێویست بەحکومەتی عێراق ناکات وەکو هێزی سێیەم.

وتیشی، دواجار هێزە کوردییەکانی ڕوژهەڵات، چالاکی سیاسیی ئەنجام دەدەن کاریگەری قووڵیان نییە و لە ڕووی سەربازییەوە لاوازن و کاریگەرییەکی ئەوتۆشیان نییە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، بەپێچەوانەوە هێزەکانی دیکەی باشوور و سنوری باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران نزیک لە ئەفگانستان، زیاتر مەترسین لەسەر ئاسایشی ئێران.

ک