زایەڵە - سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بلاویکردەوە، پاڵپشت بە مادەی 57ی دەستووری عێراق و مادەی 22ی لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، بڕیاریدا وەرزی یەکەمی ساڵی چوارەمی یاسادانانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق رۆژی هەینی 9ی ئایاری 2025 کۆتایی بێت.
هاوکات شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، رۆژی 9ی ئەم مانگە ئەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەمان کۆتایی دێت و پەرلەمان بۆ دوو مانگ دەچێتە پشووەوە، بەڵام کاری چاودێریی پەرلەمان بەردەوام دەبێت.
ئەم هەفتەیە دوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دیاری کران؛ رۆژانی دووشەممە و سێشەممە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی هیچ کامیان نەکران.
ک