زایەڵە - بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان،لە 01-01-2025، تا 01-05-2025، واتا لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ، 194 سکاڵا لە هەرێمی کوردستان، لە لایەن پیاوانەوە لەسەر هاوژینەکانیان تۆمار کراون."

"لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ، 23 پیاو خۆیان کوشتووە و پێنجی دیکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراون و بەشێکی دیکەشیان بریندار بوون."

"لەبەر ئەوەی یەکێتییەکەمان زیاتر لە سنووری پارێزگای سلێمانی چالاکە، زۆرترین سکاڵا لە سنووری ئەم پارێزگایە تۆمار کراون، بەڵام زۆرترین حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمار کراون."

ک