زایەڵە-وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 پاریس سان جێرمان لە یاریگای پارک دۆ پرێنسی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
یاریی چوون لە یاریگای ئیمارات پاریس سانجێرمان بە تاكە گۆڵێكی عوسمان دێمبێلێ یارییەكەی لە ئارسیناڵ بردەوە.
ئارسیناڵ لە قۆناخی چارەكۆ كۆتاییدا رووبەرووی ریال مەدرید بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 5-1 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشكۆتایی.
لە بەرامبەردا پاریس سانجێرمان لە قۆناخی چارەكی كۆتاییدا بە ئەنجامی هەردوو یاریی 5-4 لە ئاستۆن ڤیلای بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشكۆتایی.
هەردوو یانە لە مێژوودا شەش جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە و ئارسیناڵ دوو یاریی بردووەتەوە و سێ یارییش یەكسان بوون و پاریسیش یەک یاریی براوە بووە.
پاریس سانجێرمان بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی كێمبێپێ بێبەش دەبێت، لە بەرامبەردا ئارسیناڵ بە بێ كای هاڤێرتز، گابریێل ماگالاش، گابریێل خێسوس، ریكاردۆ كالافیۆری، جۆرجینیۆ و تۆمیاسو رووبەرووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.
ک