زایەڵە - مەسعود حەیدەر بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە پۆستێكیدا دەڵێت، "دەبێت حكومەتی عێراق وەك هەرێمێك مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بكات نەك وەكو پارێزگایەك".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، تاوەكو عەقڵییەتی حوكمڕانی لە بەغداد نەگۆڕێت، كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەرنابن و هەر رۆژە و بە میزاجی كەسێك مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەكرێت".
دەشڵێت، "لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا فیدراڵییەكان، دەبێت شایستەی دارایی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبكرێت و حكومەتی عێراق وەكو هەرێمێك مامەڵە بكات لەگەڵ هەرێمی كوردستان، نەوەك وەكو پارێزگایەك یان یەكەیەكی ژمێریاری سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق و ئەم بابەتە پێویستی بە چارەسەری ریشەیی هەیە".
ک