زایەڵە - کەناڵی ئێن دی تی ڤی هیندستان،هێزی دەریایی هیندستان هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لە پاکستان.
دوای ئەوەی پاکستان هەوڵی داوە هێرشی مووشەکی بکاتە سەر جامو و کشمیر، هێزی دەریایی هیندستان هێرشێکی تۆڵەسەندنەوەی دژی چەندان ئامانج دەستپێکرد.
گرژیی نێوان هیندستان و پاکستان لە دوای هێرشی چەکداری لە ناوچەی پەهالگام لە جامو و کشمیر بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و گەشتیاران لە 22ـی نیساندا پەرەی سەندووە و بەهۆیەوە 26 کەس کوژراون.
هیندستان پاکستان تۆمەتبار دەکات بەوەی لە پشت "هێرشە تیرۆریستییەکە" بێت لە ناوچەی پەهالگام، ئیسلام ئابادیش ڕەتیدەکاتەوە دەستی هەبووبێت لەو هێرشەدا.
ک

May 09, 2025