زایەڵە - وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەپڵیكەیشنی پسووڵەی خۆراكی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بڵاوكردەوە و سەرەتاش لە پارێزگای هەڵەبجەوە دەخرێتەكار و وەزارەتی بازرگانی هەرێم دەڵێت: ئەپەكە بەخۆڕاییە و دەبێت هاووڵاتیان كارتی نیشتمانییان هەبێت بۆ خۆتۆماركردن.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادار دەکەینەوە بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی کۆبۆنی خۆراک دەتوانن لەڕێگەی ئەم ئەپەی خوارەوە بچنە ناو سیستمەکە و ناوی خۆیان تۆماربکەن بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی و هەر پرسیار و کێشەیەکیش سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە بکەن.
ڕاشیگەیاندووە، هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لەم قۆناغەدا پێویست بە هیچ بڕە پارەیەک ناکات و بەدوربن لەو کەسانەی بۆ تۆمارکردنی ناوی خێزان بۆ کۆبۆنی خۆراک پارە وەردەگرن.
دەشڵێت: بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیان بەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و لایەنی حکومیەوە نیە و سیستمەکە بەخۆڕاییە لە هەرێمی کوردستان.
ک

6 کاتژمێر لەمەوبەر