زایەڵە - بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژی ڕایدەگەیەنێت:" لەپێناو خزمەتی زیاتر بە بواری ڕووناکبیریی و دروستکردنی دیالۆگی کولتووریی و برەودان بەداهێنان و قەڵەمی تازە و دیدگای جیاوازی ڕۆشنگەریی، بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ (٢٨)ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لە سلێمانی ڕێکدەخات.

 

بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ ڕونیشیکردۆتەوە:" داوا لەو نووسەرو ئەکادیمییانە دەکەین کە دەیانەوێت بەشداریی لە پێشبڕکێی (٢٨)ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بکەن، دەتوانن بەرهەمەکانیان لەبواری (شیعر، چیرۆک، لێکۆڵینەوە) لە ماوەی سێ مانگدا (٥/١٠ تا ٢٠٢٥/٨/١٠) بۆ فێستیڤاڵ بنێرن، بەپێی ئەم مەرجانە:

١- بابەتەكان با بە فایلی وۆرد بێت، نەکPDF.

٢- شیعر لە پێنج (٥) لاپەڕە زیاتر نەبێت.

٣- چیرۆك لە دوو هەزار (٢٠٠٠) وشە زیاتر نەبێت.

٤- لێكۆڵینەوە لە شەش هەزار (٦٠٠٠) وشە زیاتر نەبێت.

٥- دەبێت بەتەنیا بە یەک بەرهەم بەشداربن.

٦- نابێت پێشتر بەرهەمەکان لە هیچ شوێنێك بڵاوكرابێتنەوە و پێشكەشی هیچ ناوەندێكی ئەكادیمی كرابن.

٧- ژمارە مۆبایل و ئەدرەسی نووسەرەكە لەگەڵ ناوەكەی دابنرێت.

٨- بەرهەمەکانیان لە ڕێگەی ئیمێڵی تایبەت بە بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ دەنێرن