زایەڵە - بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژی ڕایدەگەیەنێت:" لەپێناو خزمەتی زیاتر بە بواری ڕووناکبیریی و دروستکردنی دیالۆگی کولتووریی و برەودان بەداهێنان و قەڵەمی تازە و دیدگای جیاوازی ڕۆشنگەریی، بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ (٢٨)ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لە سلێمانی ڕێکدەخات.
بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ ڕونیشیکردۆتەوە:"
داوا لەو نووسەرو ئەکادیمییانە دەکەین کە دەیانەوێت بەشداریی لە پێشبڕکێی (٢٨)ەمین
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بکەن، دەتوانن بەرهەمەکانیان لەبواری (شیعر، چیرۆک،
لێکۆڵینەوە) لە ماوەی سێ مانگدا (٥/١٠ تا ٢٠٢٥/٨/١٠) بۆ فێستیڤاڵ بنێرن، بەپێی ئەم
مەرجانە:
١- بابەتەكان با بە فایلی
وۆرد بێت، نەکPDF.
٢- شیعر لە پێنج (٥) لاپەڕە زیاتر نەبێت.
٣- چیرۆك لە دوو هەزار (٢٠٠٠) وشە زیاتر نەبێت.
٤- لێكۆڵینەوە لە شەش هەزار (٦٠٠٠) وشە زیاتر
نەبێت.
٥- دەبێت بەتەنیا بە یەک بەرهەم بەشداربن.
٦- نابێت پێشتر بەرهەمەکان لە هیچ شوێنێك
بڵاوكرابێتنەوە و پێشكەشی هیچ ناوەندێكی ئەكادیمی كرابن.
٧- ژمارە مۆبایل و ئەدرەسی نووسەرەكە لەگەڵ
ناوەكەی دابنرێت.
٨- بەرهەمەکانیان لە ڕێگەی ئیمێڵی تایبەت بە بنکەی
ڕوناکبیریی گەلاوێژ دەنێرن