زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، عێراق ڕووبەڕووی گرفتی كەمیی پارەی كاش بووەتەوە، چونكە لە كۆی 105 تریلیۆن دینار تەنها 20 تریلیۆن دینار لە بازاڕ و لای حكوومەتی عێراقە، ئەوی دیكەی كە لە 80%ی پارەی كاشی وڵاتە لای هاووڵاتیانە.
د.نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند: عێراق تووشی كەمبوونەوەی پارەی كاش بووەتەوە، چونكە لە كۆی 105 تریلیۆن دینار، تەنیا 20 تریلیۆن دینار لە بازاڕ و لای حكوومەتی عێراقە، ئەوی تری كە 80%ی پارەی كاشی وڵاتەكەیە، لەلایەن هاووڵاتییانەوە هەڵگیراوە و نایخەنە بازاڕەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە بانكی ناوەندی عێراق بیری لەوەكردووەتەوە كە بڕی 10 ترلیۆن دیناری نوێ چاپ بكات، بەڵام هێشتا ئەمە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە نەدراوە، چونكە چاپكردنی ئەو بڕە پارەیەش لێكەوتەی ئەرێنی و نەرێنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
شارەزایان قەبارەی ئەو پارە نەختینەیەی لە بەردەستی هاووڵاتییاندایە، بۆ ئەنجامی لاوازی متمانە بە كەرتی بانكی دەگێڕنەوە، زۆربەی ئەو پارانە لە ماڵەكان هەڵگیراون، ئەوەیش وایكردووە بازاڕ تووشی قەیرانی پارەی كاش ببێتەوە.
ک