زایەڵە-نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت ڕایگەیاند،ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و كەسایەتیە حكومی و حزبیەكان و چین و توێژەكان و هاوڵاتیانی تەوێڵە لە مەراسیمێكی شایستەدا كە لەلایەن مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامانەوە ڕێكخرابوو، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە "دكتۆر تاهیر هەورامی" بەهۆی شوێن دەستی دیاری بەڕێزیان لە كەرتی تەندروستی و خزمەتی بەرچاوی چەند ساڵەیان، هەر لەمیانەی مەراسیمەكەشدا ڕێزلێنانی خۆمان پێشكەش بە بەڕێزیان كرد و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.
ک

May 10, 2025