زایەڵە - كەشناسی عێراق، پێشبینی دەستپێكردنەوەی خۆڵبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما و بارانبارین دەكات لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری عیراق.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی عیراق، بەهۆی كاریگەری شەپۆلێكی پەستان نزم كە لە ئەفریقاوە روو لە عیراق دەكات، ئەمرۆ لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەت دهۆك لە هەندێك كاتدا ئاسمان هەور دەبێت و لە هەندێك لە ناوچەكانیش بارانێكی كەم دەبارێت، كاریگەری ئەو كەشەش لە كاتەكانی شەودا دەگاتە هەولێر و سلێمانی و كەركوك.

هاوكات ئاماژە بەوەشکراوە، لە ناوچەكانی دیکەی عیراق لە ئێوارە و شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور، رۆژی دوو شەممەش پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن و شەپۆلی خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە.

ک