زایەڵە - کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشخراوەو هەرێم بۆ ناردنی شاند بۆ بەغدا چاوەڕێی ئەنجامی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ دەکات.

کۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، هەفتانە ڕۆژانی سێشەممان ئەنجام دەدرا. بەڵام کۆبونەوەی ئەم هەفتەیە پێشخرا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە و حکومەتی هەرێم چاوەڕوان دەکات لە کۆبونەوەکە بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی هەرێم بدرێت.

بەهۆی کۆبونەوەی لوتکەی عەرەبی لەبەغدا کۆبونەوەکە پێشخراوە و ئەگەر ئەمڕۆ لەکۆبونەوەکە بڕیاری ناردنی مووچە بۆ هەرێم نەدرێت شاندێکی ئابوری هەرێم بۆ دانوستان دەچێتە بەغدا  لەسەر مووچەی مانگی چوار و گرفتی داهات لەگەڵ دارای عێراق گفتوگۆ دەکات.

تەیف سامی وەزیری دارای عێراق ئامادە نیە مووچەی مانگی چواری هەرێم تەمویل بکات و پرسەکەی ڕووبەڕووی مەحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوەتەوە.

ک