زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان دەڵێت، بەنداوی دوکان سێ هێندەی ئاوی وڵاتێکی دراوسێ ئاوی تێدایە و ئێستاش ئەوەندە ئاوی تێدایە بەشی سێ ساڵی وڵاتێکی وەک ئوردن بکات.
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەک مەترسی کەمئاوی نییە و هیواشی خواست هاونیشتمانیان دەست بەئاوەوە بگرن، سەرچاوەکانی پیسنەکەن و بەگوێرەی پێویست ئاو بەکار بهێنن.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان، سەرجەم هاووڵاتیانی دڵنیاکردەوە، کە پشت بە ئاوی بەنداوی دوکان دەبەستن و وتی، ئەمساڵ هیچ گرفتێکی ئاویان نابێت.
ک