زایەڵە- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق میكانیزمه‌كانی لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ڕاگه‌یاند كه یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌یانگرێته‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه، ڕێژه‌ی لێبڕینه‌كه ده‌كاته 1%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر، كه سه‌رۆكی ماڵ و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزان ده‌گرێته‌وه.
عه‌لی ئه‌حمه‌د عوبه‌ید به‌رێوه‌به‌ری گشتی سندوقی بیمه‌ی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، "به‌پێی یاسا و دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا كراوه سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی لێبڕین، كه به ڕێژه‌ی 1ی موچه دانرابو، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رێك یه‌ك ملیۆن دینار بێت، ئه‌وا لێبڕینه‌كه‌ی 10 هه‌زار دینار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر موچه‌كه‌ش 500 هه‌زار دینار بێت، ئه‌وا لێبڕینه‌كه‌ی پێنج هه‌زار دینار ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بڕی لێبڕینه‌كه زیاد ده‌كات له‌گه‌ڵ زیادبونی موچه، له‌كاتێكدا ڕێژه‌ی لێبڕینه‌كه به 1% ده‌مێنێته‌وه، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ده‌چێته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی بیمه‌ی ته‌ندروستی، دڵنیابون له دابینكردنی ته‌ندروستی گشتگیر بۆ سه‌رۆكی خێزان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی".
ڕونیشیكرده‌وه، "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی موچه‌كانیان له ئاستی داهاتی سنوردار (زیاتر له یه‌ك ملیۆن دینار) زیاتره، لێبڕینی زیاتریان بۆ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی داهاتیان سنورداره، یان ئه‌وانه‌ی موچه‌یان له‌نێوان 300 هه‌زار بۆ 400 هه‌زار دیناردایه، لێبڕینێكی زۆر كه‌میان ده‌بێت".
ک

May 11, 2025