زایەڵە - پەکەکە ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆی ئاشکراکرد.
پەکەکە هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند و تێکۆشانی چەکداری و هەموو ئەو کارانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرێن کۆتای پێهێنا.
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆیی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە کە لە ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامی دا.