زایەڵە- هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر، وای، لیژنەکانمان سەردانی کۆمپانیا، کۆگا، مۆڵ، دوکان، گۆشتفرۆش، سەوزەفرۆش، شیرنەمەنییەکان و ڕێستورانتەکان و چەرەزاتفرۆشەکان بەگشتیی دەکەن.
“ئێمە بەردەوامین لە هەڵمەتەکانمان و چاودێریکردنیان”.
“لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە تا ئیستا، 24 شوێنمان داوەتە دادگا، 23 شوێنیشمان داخستووە و 160 شوێنیشمان سزای دارایی داوە و 91 هەزار تۆن کەلوپەلی ماوە بەسەرچوومان لەناو بردووە”.
ئێمە بەپێی ڕێنماییەکان هەر کارگە و دوکاندارێک سەرپێچی بکات بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دایدەخەین و دواتر بەڵێننامەی پێ پڕدەکەینەوە ئەگەر هاتوو پابەند نەبوو دووبارەی کردەوە ئەوکاتە ئێمە بە پێی یاسا مامەڵە دەکەین.
ک