زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیى کشتوکاڵى کەرکووک پێشنیازی بۆ وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق کردووە، گەنمى دەرەوەى پلانى کشتوکاڵى وەکو گەنمى ناو پلان وەربگیرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ى ئایارى 2025 عیسام عوبێدى، بەڕێوەبەرایەتیى کشتوکاڵى کەرکووک رایگەیاند، "نووسراوێکى فەرمییان ئاراستەى وەزارەتى کشتوکاڵ کردووە لەبارەى چۆنێتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گەنمەى لە زەوییەکانى دەرەوەى پلانى کشتوکاڵى بەرهەم دەهێندرێت، بۆئەوەى بەر لە دەستپێکردنى وەرگرتنى گەنم لە کەرکووک ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت."
بەگوێرەى پلانى وەزارەتى کشتوکاڵ، 495 هەزار دۆنم زەوی لە کەرکووک لە چواچێوەى پلانى کشتوکاڵیدایە، بۆئەوەى گەنمەکەى لەلایەن وەزارەتى بازرگانییەوە لێ بکڕدرێتەوە.
ک