زایەڵە - ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بەردەوامە. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان (سیستەمی دابەشكردنی كورسییەكان و جێگۆڕكێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران)ی بڵاوكردەوە، كە رۆژی 12ی ئایاری ئەمساڵ (واتا دوێنێ) دەرچووە.
بەگوێرەی ئەم سیستەمە، هەر پارێزگایەكی عێراق كراوە بە یەك (بازنە)ی هەڵبژاردن و كورسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی كە (329) كورسییە، دابەشكراوە بەسەر بازنەكاندا.
هەڵەبجە كە بەم دواییە بە فەرمی لە پەرلەمانی عێراقەوە وەكو پارێزگا پەسەندكرا، هێشتا لەچوارچێوەی پارێزگای سلێمانیدا مامەڵەی لەگەڵ كراوەو بۆ هەڵبژاردنی 11ی تشرینی دووەم جیانەكراوەتەوە.
بەپێی ئەم سیستەمە لە كۆی 329 كورسی پەرلەمانی عێراق بەگشتیی (46) كورسی بەر پارێزگاكانی هەرێم كەوتووە كە بەمشێوەیە دابەشبووە بەسەر پارێزگاكاندا.
ک