زایەڵە ـــ ماڵپەڕی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ئاماژەی بە سەروەری هەڵبژاردەی فۆتسالی خانمانی ئێران کرد بەسەر چینی تایپەدا و ئاماژەی بەوەدا کە ئێران هەوڵ دەدات سێیەم نازناوی پاڵەوانێتییەکە لە ئاسیا بەدەست بهێنێت.
هەڵبژاردەی فووتسالی خانمانی وڵاتی ئێران لە چارەکی کۆتایی جامی ئاسیا سەرکەوت بەسەر چینی تایپەدا. ماڵپەڕی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا تیشکی خستە سەر سەرکەوتنە گرنگەکەی خانمە وەرزشوانانی وڵاتی ئێران و گەیشتنیان بە قۆناغی پێش کۆتایی و بڵاویکردەوە: "ئێران لە رێگەی بەدەست هێنانی سێیەم نازناوی خۆی لە جامی ئاسیا بەردەوامە بۆ تۆپی پێی ئافرەتان دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە لە چارەکی کۆتایی لە چین تایپەی بردەوە." ماڵپەڕەکە نووسیویەتی: "ئەوان بە دڵنیاییەوە کاریان کرد بۆ بردنەوەی 3-1 و گەیشتنە چوار تیپی کۆتایی. دوای یەکسانبوونی 1-1 لە کۆتایی کاتی ئاساییدا، فریشتە خوسرەوی و فەرزانە توسڵی لە کاتی زیادکراودا گۆڵیان تۆمارکرد و ئێران توانی لە 14 یاریی ئەم پاڵەوانێتییەدا 13 بردنەوە بەدەست بهێنێت." ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕووبەڕووی ژاپۆن دەبێتەوە لە یاری پێش کۆتاییدا.