زایەڵە-سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتەکەی کاری لەسەر ئەوە کردووە کە چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت، هەروەها ڕەتی کرەوە چەک لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکوومەت بێت.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سکای نیوز عەرەبی"بوونی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی حکوومەت لەگەڵ چەمکی دەوڵەتدا ناگونجێت."
"ماوەی دوو دەیەیە ڕووبەڕووی تیرۆر بووینەتەوە، ئەمڕۆش کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانمان لەڕێگەی نەخشەڕێگایەکی یاسایی و سیاسی و ئەمنییەوە کە ئامانج لێی سنووردارکردنی هەڵگرتنی چەکە تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا."
عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیلدا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا ئیمزا بکات،
ک

May 15, 2025