زایەڵە-بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتەکانی (کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، تەندروستی، ناوخۆ، وەزارەتی داد، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار) دابەشدەکرێت.
هەروەها مووچەی (دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، خانەنشینی پێشمەرگە، ئەنجومەنی دادوەری) دابەشدەکرێت.
ک