زایەڵە-نوێنەری بەشی کاروباری حزب و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کۆی 338 لایەنی رێگەپێدراو، 106ـیان ئارەزووی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەربڕیوە.

حوسام هیشام، نوێنەری بەشی کاروباری حزب و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، “ژمارەی ئەو لایەنانەی ئارەزووی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دەربڕیوە گەیشتووەتە 106 لایەن، ئەمە جگە لە 10 لیستی تاکەکەسیش، کە بە هەمان شێوە ئارەزووی بەشداریکردنیان دەربڕیوە”.

باسی لەوەش كرد، لەئێستادا حەوت هاوپەیمانیی سیاسی داوای تۆمارکردنیان کردووە و لەم دواییەشدا، هاوپەیمانییەکی نوێ پەسەندکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، 20/5/2025 دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانییە سیاسییەکان و داوا لە ئەو لایەنانەی کە ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە، دەکات، لەو ماوەیەی کە کۆمسیۆن دیاریی کردووە، هەوڵی تۆمارکردنی ناویان بدەن.

ک