زایەڵە - لەوتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی، داوایەکی ڕاشکاوانەی ئاراستەی بەرپرسانی کوردستانی لە بەغدا کردووە، داوا دەکات هەڵوێستی خۆیان لە بارەی موچە و کەرامەتی هاووڵاتیانەوە ڕوون بکەنەوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا، میرانی وتی، چاوەڕێن کە بەزوترین کات هەڵويستی ئەو وەزیرو پەرلەمانتارو راوێژکارانەی حیزبەکەت بزانین کە لەبەغدا داتناون تا بزانین لەنیوان کەرامەت و مووچەی توطين کراو کامیان هەڵئەبژێرن.

ئەم داواکارییە لە کاتێکدا دێت کە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بە تایبەتی ناڕەزایەتیان دەربڕیوە لەسەر کێشەی مووچە و پرۆسەی "توطين" کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پێشنیاز کراوە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم پرۆسەیە بریتییە لە ڕێکخستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەیەک کە ڕاستەوخۆ لە حکومەتی فیدڕاڵەوە دابەش بکرێت، بەڵام مەرجی تایبەتی لەسەرە.

مامۆستایان و فەرمانبەران ناتوانن لەنێوان مووچە و کەرامەتدا یەکێکیان هەڵبژێرن، هەردووکیانیان دەوێت. 

ئەرکی نوێنەران و بەرپرسانە لە بەغدا کە ئەمە بۆ حکومەتی فیدڕاڵ ڕوون بکەنەوە،" میرانی زیاتر ڕوونی کردەوە.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم داواکارییە گوشارێکی بەهێزە لەسەر بەرپرسانی کورد لە بەغدا، ناچاریان دەکات هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرا وەربگرن لە بارەی ئەم کێشە هەستیارەوە.

تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی لەلایەن وەزیر و پەرلەمانتارانی کوردەوە نەدراوەتەوە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵوێستی خۆیان دەربڕن.

ک