زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، ئیمساعیل حەمە ڕەحیم نوسەر و ڕۆژنامەنوس ڕایگەیاند، زیاتر لە 20 ساڵە شەڕڤانان، بە درێژایی 800 کیلۆمەتر سنورەکانی نێوان، (ئێران عێراق، عێراق تورکیا) بە قوڵای 25 بۆ 30 کیلۆمەتر لەدەست جوامێرانی قەندیلە، دەیان و سەدان تونێل و ئەشکەوت وسەربازگەی نهێنی دروست کراوە. هەزاران کادری جوان و بەفیکر و بیری ڕزگاری گەلانی ڕۆژهەڵات پەروەردەکراوە.

وتیشی، پاشان نزیکەی 10 هەزار کادرو لایەنگری پەکەکە لە زیندانەکانی تورکیایە، تا ئێستا ئەو دەوڵەتە فاشیستە یەک هەنگاوی هەڵنەگرتووە و پرسەکەی نەبردۆتە پەڕلەمان و دەستور هەموار نەکراوە و لێبوردنی گشتی دەرنەچووە. ئەوەش بزانن تورکیا بۆ شەڕکردن دژی ئەم جوامێرانە بە درێژای 200 کیلۆمەتر و بەقوڵایی نزیکەی 40 کیلۆمەتر هاتۆتە ناوخاکی هەرێمی کوردستان دەیان سەربازگەی شەڕکەری دروستکردووە، مەعقولە دوژمن لە شوێنی خۆی بمێنێتەوەو نەکشێتەوە، قەندیل چۆڵ بکرێت.

هێمای بەوەشکرد، عەقڵت دەیبڕێ، جوامێرانی قەندیل ئەونە سادە و بێ ئاگابن، بەو ئاسانییە ئەو چیایە چۆڵ بکرێت. تێناگەم خەڵکی باشوور بۆ کەوتوونەتە دەهۆڵ لێدان و پێیان خۆشە قەندیل چۆڵ بکرێ . بابە پیرە ئاخرشەرەکەی تورکیاش نازانێ چی دەگوزەرێ، ئەم لێرە دوو لاپەڕەی لەسەر شەڕڤان نەخوێندۆتەوە ئەڵێ ئاشبەتاڵ، کوڕی باش بەپێوەری حزب و سیاسییەکانی باشوور پەکەکە مەپێوە.

ک