زایەڵە - ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەوە بەرەو سعوودیە بە رێگەی وشکانی بەڕێکەوتن.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ حاجییانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەڕێکەوتن و سبەی زیارەتکارانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بەڕێدەکەون".
ئەو زیارەتکارانەی ئەمڕۆ بەڕێکەوتن ئەمشەو دەگەنە شاری کەربەلا، سبەی کاتژمێر 06:00ـی بەیانی بەڕێدەکەون و بۆ ئێوارەکەی دەگەنە خاکی وڵاتی سعوودیە، شەو پشوو دەدەن و یەکشەممە دەگەنە شاری مەدینە.
بە وتەی کاروان ستوونی: "هەموو ئامادەکارییەک بۆ کاروانی وشکانیی زیارەتکاران تەواو کراوە، لە رێگەدا شوێنی حەوانە و خواردنیان بۆ ئامادەکراوە و لەکاتی گەیشتنیشدا شاندێکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیی حەج پێشوازییان لێدەکەن و دەیانگەیەننە شوێنی مانەوەیان لە هۆتێل".
ک