زایەڵە - بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی و فوئاد حسێن سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران ئەنجامبدەن.

محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی، ئاشکرایکرد، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی تاران 2025 سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بکەن.

بەپێی وتەی ناوبراو، لە کۆڕبەندەکەدا پرسەکانی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت، شاند و نوێنەری ٥٣ وڵاتی جیهانیش بەشدار دەبن.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان و عێراق چاویان بە بەرپرسانی ئێران و بەشێک لە وڵاتانی جیهان دەکەوێت.