زایەڵە ـــ ئەفسانەی پورتوگالی بۆ سێیەم جار لەسەر یەک بووە دەوڵەمەندترین یاریزانی جیهان.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوێنێ هەینی لەلایەن فۆربسەوە وەک پڕداهاتترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2025 ناسێندرا کە داهاتی ساڵانەی 275 ملیۆن دۆلارە. ئەو داهاتەی ڕۆناڵدۆ کەوا لە خولی سعودیە هەیەتی دە ئەوەندەی مووچەی ڤینیسیۆسی پیاوی ساڵی فیفا لە ڕێئالی مەدریدە.
ڕۆناڵدۆ مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆ بەدەست هات بە هۆی ڕۆیشتنی بۆ یانەی نەسر لە سعودیە لە ساڵی 2023دا.
ڕۆناڵدۆ بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک بوو بە بەرزترین مووچەخۆر لە جیهاندا، بەڵام لیۆنێل مێسی لە ئەمریکا بە داهاتی 130 ملیۆن دۆلار دابەزی بۆ پلەی پێنجەم.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم میدیایە ئیسپانییە، 80٪ی سەرچاوەی سەرەکی داهاتی رۆناڵدۆ لە مووچەی سەیروسەمەری لە یانەی نەسرەوە دێت و 20٪ی دیکەشی بە هۆی زیاتر لە یەک ملیار شوێنکەوتووی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوەیە هەیە.