زایەڵە ـــ گەشتی ئەمجارەی گرووپی شاخەوانی هەورێ رۆژی هەینی ١٦ی ئایاری ٢٠٢٥ کە وەک گەشتی ٢٥می ئەوساڵی ئەو گرووپە چالاکە دێتە ئەژمار بۆ چیای سەفین ئەنجام درا.
بەشی ڕاگەیندنی گرووپ: لەگەڵ گزنگی بەیانی ڕۆژی هەینی، گرووپی شاخەوانی هەورێ بە بەشداری ١٦ شاخەوان کە هەندێکیان وەک میوان بەشداریان کرد گەشتێکی شاخەوانیمان ئەنجامدا لە گوندی خۆران بەسەرچیای سەرکەشەکەی سەفین، سەرکەوتین تا لووتکەی کەپکی حاجی سالح دواتر گەڕانەوە بۆ خاڵی دەستپێک و کۆتایمان بەم گەشتە هێنا.