زایەڵە - مەسعود پزشکیان, سەرۆککۆماری ئێران: ئێمە ئێستا دانوستان ئەنجام دەدەین و بەدوای شەڕدا ناگەڕین، بەڵام لە هیچ هەڕەشەیەک ناترسین.

 لە هیچ بارودۆخێکدا دەستبەرداری دەستکەوتە سەربازی و زانستی و ئەتۆمییەکان نابین.

هەڕەشەکان ناتوانن ناچارمان بکەن سازش لە مافە رەواکانمان بکەین.

 ئەو قسانەی ترەمپ دەیکات جگە لە خۆی کەس باوەڕی پێ ناکات.

 نازانین پەیامی ئاشتی لە ئەمریکا وەرگرین یا پەیامی شەڕ.

 ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی رابردوو دۆناڵد ترەمپ وتی پێشنیاریکم بۆ ئێران ڕەوانە کردووە ئەگەر ووڵامی ئەرێنییان نەبێت شتێکی خراپ ڕوودەات.

ک