زایەڵە - زۆرینەی پەرلەمانتارانی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆیان بۆ خولێکی دیکەی پەرلەمانی عێراق کاندید دەکەنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، زۆرینەی پەرلەمانتارانی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایان لە حیزبەکەیان کردووە کە جارێکی دیکەش بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کاندیدییان بکەنەوە. تا ئێستاش یەکێتی وەڵامی ١٢ پەرلەمانتاری داوەتەوە و ڕێگەیان پێدەدرێت جارێکی دیکە خۆیان کاندید بکەنەوە بۆ پەرلەمانی عێراق. زۆرینەی ئەو پەرلەمانتارانەش لە شاری سلێمانین.
بەپێی زانیاریەکان، یەکێتی ڕەزامەندی دەربڕیوە هەر یەک لە د. نەرمین مەعروف و بڕیار ڕەشید لە سلێمانی و چرۆ حەمەشەریف لە هەڵەبجە و غەریب ئەحمەد لە ڕاپەڕین و سروە محەمەد و کاروان یاروەیس لەگەرمیان و دیلان غەفور لە پارێزگای کەرکوک و مەلا کەریم شکور لە قەزای دووز خورماتووی پارێزگای سەڵاحەدین و سۆزان مەنسور لە قەزای خانەقینی پارێزگای دیالە و لە پارێزگای هەولێر هەرێم کەمال ئاغا و لە پارێزگای نەینەوا ڕۆنزی زیاد سەیدۆ و لە پارێزگای دهۆک ئیمان عەبدولڕەزاق جارێکە ببنەوە بە کاندیدی حیزبەکەیان بۆ خولێکی دیکەی پەرلەمانی عێراق.
یەکێتی لە ئێستادا لە ئاستی هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدانی حیزبەکەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە ئێستادا سەرقاڵی مقابەلەکردنی ئەو کەسانەن کە سیڤییان پێشکەش کردووە کە ببن بە کاندیدی یەکێتی.
ک