زایەڵە-بەیانی ئەمڕۆ، سی و چوارەمین كۆنگرەی لوتکەی ئاسایی کۆمکاری عەرەبی و، پێنجەمین لوتکەی گەشەپێدانی عەرەبی لە بەغداد دەستپێدەکات، بە ئامادەبونی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی،ئەمیندارانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی و رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو، لەگەڵ دەیان میوانی وڵاتانی عەرەبی و یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
لە یەکەم دانیشتنی لوتکەدا، کە لە کۆشکی حکومەت لە بەغداد بەڕێوەدەچێت، شاندی شانشینی بەحرەین، سەرۆکی لوتکەی پێشوو، وتارێک پێشکەش دەکات، دوای ئەوە وتە و پۆستی سەرۆکایەتی لوتکە رادەستی عێراق دەکات، كە سەرۆکایەتی دانیشتنی ٣٤ی ئێستای لوتکە دەكات.
هەر ئەمڕۆ، دووەم دانیشتنی سەرەکی پێنجەمین لوتکەی گەشەپێدانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت، کە بە وتارێکی لوبنان سەرۆکی پێشوی لوتکەکەدەستپێدەکات،دواترسەرۆکایەتی و وتە رادەستی عێراق دەکرێت، کە سەرۆکی ئێستای لوتکەیە.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆش، كۆنگرەی لوتکەی عەرەبی بە سێیەمین دانیشتنی گشتی کۆتایی دێت، دواتر وتاری كۆتایی سەرۆكایەتی كۆنگرە لوتکە پێشكەش دەكرێت، بەدوایدا وتەی سەرۆکایەتیی لوتکەی ٣٥ی داهاتوو وتارێک پێشکەش دەکات، پاشان چالاکییەكان بە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەلایەن فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کۆتایی دێت.
ک